چۆن مارادۆنا و مێسی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسیان لە ئۆكرانیا ڕزگاركرد؟

سێ ڕۆژنامەنووسی ئەمریکای باشوور بەهۆی ناو و ناوبانگی مارادۆنا و مێسی-یەوە لە ئۆکرانیا، لە مردن ڕزگاریان بووە.

بەپێی کەناڵی “تێلیف”ی ئەرجەنتینی، دوو ڕۆژنامەنووس و وێنەگرێکی ئەرجەنتینی بۆ ڕووماڵکردنی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا گەشتیان بۆ ئۆکرانیا کردووە، بەڵام لە خاڵێکی پشکنینی ئەمنی ڕاگیراون، پاشان بۆ پرسیارکردن ڕاپێچی بنکەیەکی مەترسیداری لێکۆڵینەوە سیخوڕییەکان کراون.

دانیال ماتەمالا، ڕۆژنامەنووسی چیلی، کە یەکێکبووە لە دەستگیرکراوەکان، چیرۆکی دەستگیرکردنیان لە ئینستگرامەوە ئاشکرادەکات و نووسیویەتی، “لە یەکێک لە بازگەکانی سوپای ئۆکرانیا دەست بەسەر بەڵگەنامە و کامێرا و تەلەفۆنەکانماندا گیرا، بەرەو بنکەی لێکۆڵینەوە ڕاپێچیان کردین”.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Guillermo Panizza (@guillepanizza)

ڕۆژنامەنووسە چیلییەكە وایدەگێڕێتەوە، “سەربازی تایبەت بە لێپێچینەوە گرژییان پێوەدیاربوو، چونکە وڵاتەکەیان لەشەڕدایە و گومانی سیخوڕیکردن، یان تێکدان لەهەموو کەسێک دەکەن، ئەم گرژی و توندوتیژییە تا ئەو کاتە بەردەوامبوو کە یەکێک لە سەربازەکان پاسپۆرتی هاوپیشە ئەرجەنتینییەکەمی بینی، لە نێوان خۆیان قسەیان دەکرد، بە ئۆکرانی قسەیكرد، بەڵام ناوی مێسی و مارادۆنا هێنرا و ئێمە بەس ئەوە تێگەیشتین”.

ڕۆژنامەنووسە ئەرجەنتینییەكە تاتوویەكی مارادۆنا ئەفسانە لەسەر قاچی نەخشێنراوە و پیشانی سەربازەكانی داوە، تەنانەت لە مۆبایلی ڕۆژنامەنووسێکدا وێنەی مێسی و ئەو ڕۆژنامەنووسەیان بینیوە و سەربازەكان بەسەرسامییەوە لێیانڕانیوە، بەوهۆیەوە ڕێگەپێدانیان پێداو ڕووماڵی جەنگەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌كرێت

بابەتی دواتر

دادگاى فیدراڵی له‌ دژى كازمى بڕیارێكى ده‌ركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share