زانیارییەكی گرنگ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرلەمانتارانی كورد بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەران و ناردنی شایستە داراییەكان و داواش لە لایەنە پەیوەندییدارەكان كراوە بەپەلە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربكەن و دەشڵێت، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاندووە لە چوارچێوەی یاسادا مامەڵە لەگەڵ مووچە و پشكی هەرێمدا دەكەن”.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە كە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستیپێكردووەتەوە پەرلەمانتارانی كورد لەسەر هێڵین و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كراوە و بانگهێشتی هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق دەكرێت و تا بتوانرێت بەپەلە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێت، بەڵام لەم قۆناغەدا پێویستە كورد یەكڕیزبێت و بتوانرێت بە كۆدەنگی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

ئاشكراشیكرد، “شاندی هەرێم هەفتەی رابردوو داوایانكردووە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت، بەڵام سودانی رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی یاسادا مامەڵە لەگەڵ مووچە و پشكی هەرێمدا دەكەن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەكات

بابەتی دواتر

لقی سلێمانیی یەكێتیی مامۆستایان: دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختدەکاتەوە لەو ناوچانەی چەکدارانی داعش جموجووڵیان هەبووە شکستیان پێهێنراوە، بەڵام تائێستاش مەترسی و هەڕەشەکانیان…
Total
0
Share