لقی سلێمانیی یەكێتیی مامۆستایان: دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوام

لقی سلێمانیی یەكێتیی مامۆستایان پشتیوانی بۆ داخوازییەكانی مامۆستایان دەردەبڕێت و دەڵێت، دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوام.

لقی سلێمانیی یەكێتییەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەكاتێكدا چاوەڕێی پیرۆزكردنی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بووین، بەڵام دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە بووەتە گرفتی بەردەوامی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن.

هەروەك نیگەرانی بەرامبەر هەڵوێستی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایان دەردەبڕێت و داواشدەكات بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب بكرێت.

لقی سلێمانیی یەكێتیی مامۆستایان سەرەڕای پشتیوانیی سەرجەم داخوازییەكانی مامۆستایان دووپاتیدەكاتەوە، دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوامكردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share