حكومەتی هەرێم: هەرێمی كوردستان لە بەرهەمی گۆشتی مریشكدا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە بەرهەمی گۆشتی مریشكدا گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و ساڵانە بەرهەمی زیادە دەنێرێتە بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

‎لە كابینەی نۆیەم، پڕۆژەكانی پەلەوەر بەرێژەی 20% بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەتەوە بۆ هەزار و 840 پڕۆژەی پەلەوەری، لە كاتێكدا توانای بەرهەمهێنانیشیان بەرزبووەتەوە بۆ 30 ملیۆن و 286 هەزار و 229 جوجكە (وەجبە) كە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو توانای بەرهەمهێنان بەڕێژەی 42% بەرزبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎پێویستیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە گۆشتی مریشك، 147 هەزار تۆنە لە ساڵێكدا، بەڵام پێشتر بەهۆی نەبوونی بڕیاری پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و پاڵپشتیی پڕۆژەكان و قەدەغەی بەرهەمی هاوردە نەدەتوانرا پێویستیی ناوخۆیی پڕبكرێتەوە، بەڵام ئێستا پڕۆژەكانی پەلەوەر زیادیانكردووە و رێژەی بەرهەمیشیان بووەتە 240 هەزار تۆن لە ساڵێكدا، لەو ژمارەیەش ساڵانە 93 هەزار تۆن بڕی زیادەی بەرهەم، رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكرێت و لەوێ بە بازاڕ دەكرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێشتر هەزار و 864 پڕۆژەی پەلەوەری و ئاژەڵی لە هەرێمی كوردستان هەبوون، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، گرنگییەكی زۆر بەو كەرتە دراوە و توانراوە تا ئاستی خۆبژێوی پەرەیپێبدرێت، بە جۆرێك ژمارەی پڕۆژەكان بەرزكراونەتەوە بۆ دوو هەزار و 261 پڕۆژە، هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانیشیان زیادبووە و بەمەش دەتوانرێت پێداویستیی ناوخۆیی پڕبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی “هەوڵێكی شەرعیەتدان” بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و…
Total
0
Share