هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختدەکاتەوە لەو ناوچانەی چەکدارانی داعش جموجووڵیان هەبووە شکستیان پێهێنراوە، بەڵام تائێستاش مەترسی و هەڕەشەکانیان بەردەوامن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نیک دۆسیچ بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ڕاوێژکارانی سەربازی لە هاوپەیمانی نێودەڵەتیی دژی داعش دەڵێت، شکستهێنانی داعش لە هەندێک ناوجە بە مانای ئەوە نایەت کە مەترسییەکانی ئەو ڕێکخراوە نەماون، باسی لەوە کرد ڕێکخراوەکە ئێستا بچووکتربووەتەوە و توانای گواستنەوە و شوێنگۆڕینیان ئاسانترە بەراورد بە پێشوو، ئێستاش چاودێریی ئامانجە لاوازەکان دەکەن.

ڕوونیکردەوە، “بەم هۆیەوە پێویستە بەردەوامبین لەسەر شکستپێهێنانیان لەڕێگای پێشکەشکردنی ڕاوێژ و زانیارییەکان، دەشتوانین لەم قۆناغەدا بە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە سەرکەوتووبین لە لەناوبردنی داعش”.

لە رڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “گرنگترین خاڵ لە ئێستادا پێشکەشکردنی ڕاوێژە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەغداد و ناوەندی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەولێر”.

بەرپرسەکەی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، لە هەریەکە لەو شوێنانە ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە وڵاتانی جیاواز پێکەوە کاردەکەن لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی لەو ناوچانە ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی ڕۆژانە لەوبارەیەوە ڕاوێژ پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە دەکات.

بابەتی پێشتر

پارتی چۆن خۆپیشاندانە 51 کەسییەکەی کرد لە بەغداد؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی کێشەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە سلێمانی چارەسەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئارد دادەبەزێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆمپانیایەكی ناوخۆیی لە سلێمانی ئارد بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان بە نرخێكی كەمتر…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share