بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەكات

سەرۆكی یەكێتی لە دیداری باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادقیان، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرد و رایگەیاند، “هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە بەردەوامە و هیوادارین بەزووترین کات چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە”.

گەشەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و ئێران و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەنگاوەکان لەخزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بێت، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات و رایدەگەیەنێت، وادەیەك بۆ كارپێكردنی كامێراكانی تۆماركردنی…
Total
0
Share