دارا سێكانیانی: چۆن زەمانەت بۆ مووچەی مووچەخۆرێكی بەسرە هەیە دەبێت بۆ مووچەخۆری هەرێمیش هەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچە و پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجە ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا داوامانكرد چۆن زەمانەت بۆ مووچەی مووچەخۆرێكی بەسرە هەیە دەبێت بۆ مووچەخۆری هەرێمیش هەبێت”.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سێ هۆكار هەن بۆ نەناردنی پشكی هەرێم كە بریتین لە بێ متمانەیی لە نێوان هەرێم و بەغداد و كەڵەكەبوونی كێشەكانی پێشوو و نەبوونی نیازپاكی لە نێوان هەردوولادا.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەی داراییدا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە هەرێم لە پشكی خۆی زیاتری وەرگرتووە و ئەوەی كە دەدرێت 500 ملیار دینارە وەكو قەرز بە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا داوامانكرد ناكرێت مووچەخۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوكێدابن و چۆن زەمانەت بۆ مووچەی مووچەخۆرێكی بەسرە هەیە دەبێت بۆ مووچەخۆری هەرێمیش هەبێت.

بابەتی پێشتر

عادل حەسەن: پێویستە مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات

بابەتی دواتر

لە قەزای خەبات شەڕە تەقە روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share