عەلی حەمەساڵح: زانیاریی هەیە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە عێراق 800 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانە بكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، زانیاریی هەیە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە عێراق 800 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

راشیگەیاند، وەزیفەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە كە داوای مووچەكانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق بكەن و لە ئێستا هەرێم هیچ بژاردەیەكی دیكەی نییە جگەلە رادەستكردنی نەوتەكەی بە بەغداد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ساڵی 2014ەوە هەرێمی كوردستان كە نەوتەكەی دەفرۆشێت ئامادەنەبووە نەوت رادەستی بەغداد بكات و ئێستا هیچ بژاردەیەكی دیكەی نەماوە و هەر بۆیە باشترین بژاردە رێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی عێراق.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسک: پێگەی X.com ناونیشانی نوێی تویتەرە

بابەتی دواتر

بەڵێنێكی سودانی بۆ ناردنی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: پێشنیازێك خراوەتەڕوو لە ساڵی نوێوە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو كراوە كە بەجۆرێك خەرجی…
Total
0
Share