بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبە بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیرکرا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی له‌ ژنێك كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هه‌واری‌ شار لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد كه‌ ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ…
Total
0
Share