عادل حەسەن: پێویستە مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی مامۆستایان دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات و دەشڵێت، “ئێمە كە نوێنەری زۆربەی قەزا و ناحیەكانمان لەگەڵدا بوون ئامادەنین بەبێ وەرگرتنی مووچەكانمان بچینەوە هۆڵەكانی خوێندن”.

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە لانیكەم مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی مامۆستایان دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات کەئەوە مافی سەرجەم مووچەخۆرانە.

ئاشكراشیكرد، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا كە نوێنەری زۆرینەی مامۆستایانمان لە قەزا و ناحیەكان لەگەڵدا بووە ئامادەنین بچینەوە هۆڵەكانی خوێندن بەبێ وەرگرتنی مووچەكانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی وردەکاری لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاوکردەوە، ئاشکرایکردووە، لە پشکنینی تەرمەکەیدا شوێنەواری سێ گوللـە بە…
Total
0
Share