توێژینەوەیەك پەیوەندیی نێوان كەشی گەرم و هەڵسوكەوتی دوژمنكارانە ئاشكرادەكات

توێژینەوەیەكی نوێ كە لەسەر خوێندكاران لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و كینیا ئەنجامدرا دەریدەخات هەندێك كەس توڕەییان زیاددەكات یان حەز بە توندوتیژی دەكەن كاتێك لە كەشێكی گەرمدا دەبن.

توێژینەوەكانی پێشوو ئاماژەیان بەوەدەدا كە تاوانە توندەكانی وەك كوشتن، دەستدرێژی، لاقەكردن، هێرشە تیرۆرستییەكان و تەقەكردنی هەڕەمەكی ئەگەری روودانیان زۆرترە كاتێك پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئەزموونە نوێیەكە لەسەر دوو هەزار خوێندكار لە كالیفۆرنیا و كینیا ئەنجامدرا، ژمارەیەكیان لە ژوورێكی گەرمدا دانران، ئەوانی دیكەش لە ژوورێكی كەش گونجاودا بۆ ئەوەی یاریی ڤیدیۆیی بكەن.

بەپێی توێژینەوەكە ئەوانەی یارییە ڤیدیۆییەكەیان لە ژووری گەرمدا كردووە، زیاتر توند بوون بەرامبەر هاوبەشەكانیان لە یارییەكەدا، بەراورد بەوانەی لە ژوورە كەشوهەوا گونجاوەكەدا بوون.

توێژینەوەكە ئاشكرایكرد، یاریزانە كینییەكان لە ژوورە گەرمەكەدا زیاتر ئامادەبوون بۆ ئازاردانی یاریزانانی دیكە لەڕێی كاركردن لەسەر نەبردنەوەیان لە یارییەكەدا.

ئییان بولیگر، یەكێك لە ئامادەكارانی توێژینەوەكە لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێت، دەشێت خودی پلەی گەرما هۆكاری راستەوخۆی دوژمنكاری نەبێت، بەڵام لە راستیدا هۆكاری هاندەرە.

توێژینەوەیەكی دیكەش كە نوسینگەی نیشتمانیی توێژینەوە ئابورییەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2021دا لە بەندیخانەی ویلایەتی میسیسیپی ئەنجامیدا، ئاماژەی بە زیادبوونی ئەگەری روودانی توندوتیژی بە رێژەی 18% كرد لەنێو زیندانیاندا لە رۆژە گەرمەكاندا.

بابەتی پێشتر

دەیان خوێندكار لە فەرەنسا بەهۆی پۆشینی عەباوە رەوانەكرانەوە

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share