روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دران، تائێستا هیچ پێشنیازێك بۆ وەزارەتی دارایی سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران نەكراوە و بڕیارە سبەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیاری كۆتایی لەسەر شێواز و كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و هیچ پێشنیازێكی لەو شێوەیە نەكراوە كە دابەشكردنی مووچە زیاتر دوابخرێت تا ئەو كاتەی پارەی پێویست كۆدەكرێتەوە، بەڵكو چاوەڕێی كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكرێت.

لە كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان درا و بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش رایانگەیاند ئەو پارەیە بە داهاتی ناوخۆوە بەشی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە

سبەینێ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی هاتووچۆی گەشتیاریی و جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە. راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share