سەرۆك بافڵ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانییەوە پێگەیشت

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخی كەركوك گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە گرتنەبەری رێكاری خێرا و پێویست بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە كرایەوە و هاوڕاشبوون لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزییەكان و شەهیدبوون و برینداربوونی چەند گەنجێكی كورد بكرێت.

سەرۆك بافڵ لە پەیوەندییەكەدا جەختی لە پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك كردەوە و داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، هەموو رێكارێكی پێویست بگرێتەبەر و رێگریی لە دروستبوونی دووبەرەكی و هەموو مەرامێكی لەو شێوەیە بكات كە سەقامگیریی كەركوك و ژیانی خەڵكەكەی بخاتە مەترسییەوە و هەروەها تاوانبارانی شەهیدكردن و برینداركردنی گەنجانی كورد بدرێنە دادگا.

بابەتی پێشتر

زانیارییەكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

دۆخی كەركوك ئاسایی دەكرێتەوە و رێگای كەركوك - هەولێر دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share