دۆخی كەركوك ئاسایی دەكرێتەوە و رێگای كەركوك – هەولێر دەكرێتەوە

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چۆڵكردنی بارەگاكەی پارتی لە كەركوك دواخرا و خۆپیشاندەرانیش خێمەكانیان لادەبن و رێگای كەركوك – هەولێر دەكرێتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رادەستكردنەوەی بارەگاكەی پارتی تاكاتێكی نادیار دواخرا بڕیارەكە ئاراستەی پارێزگاری كەركوك كراوە و لە ئێستاشدا خۆپیشاندەرانی كەركوك دەستیانكردووە بە كۆكردنەوەی خێمەكانیان و رێگای كەركوك – هەولێر بە رووی هاوڵاتییاندا دەكرێتەوە.

لە كاردانەوەی داخستنی ئەو رێگایە رۆژی شەممە، گرژی و ئاڵۆزیی لە كەركوك دروستبووهاوڵاتییانيش داوای كردنەوەی رێگای كەركوك – هەولێریان دەكرد كە ماوەی چەند رۆژێكە ئەو رێگایە بە رووی هاوڵاتییاندا داخرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناوی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتەکە بەشێوەکی رەسمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەشدەکات و ناوی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: كاركردن لە رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە و مانگانە بڕی یەك ملیار دینار بۆ…
Total
0
Share