زانیارییەكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت ئەم هەفتەیە بەغداد بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت ئەم هەفتەیە بەغداد بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و وتیشی، “باس لە ناردنی 598 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان كراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گرفت لە بابەتی داهاتی نانەوتیی هەرێم هەیە كە داتاكان وردبینی تێدا كراوە و یەكناگرێتەوە، چونكە وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوی داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە نەوتی فرۆشراوی لە توركیا وەرگرتووە.

ئاشكراشیكرد، گرفتێكی دیكە لە بابەتی قەرزی بانكی (تی بی ئای)دایە كە ئێستا لە پشكی هەرێمی كوردستان ئەو قەرزە دەبڕدرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی…
Total
0
Share