مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

مەهشاد کەریمی و نەدا ئەکبەریی

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵات، حکومەت و لایەنی بەرپرس بە هۆکاری ڕوداوەکان دەزانن.

دوێنێ 23 ی حوزەیران، پاسێکی ڕۆژنامەنووسان لە ڕێگەی سەردانی دەریاچەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرگەڕا، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەستدا.

پاسەکە تایبەت بووە بە میدیاکارانی ئێران بۆ سەردانی پڕۆژەی ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ، بەڵام بەهۆی خراپی و کۆنییەوە لە نێوان شارەکانی ورمێ و نەغەدە وەرگەڕا و دوو ڕۆژنامەنووسی کچ گیانیان لە دەستدا و 21 ڕۆژنامەنووسی دیکە بریندار بوون.

دوو ڕۆژنامەنووسەکە ناویان مەهشاد کەریمی و نەدا ئەکبەرییە و لە ڕووداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە، دوای ڕووداوەکەش ڕۆژنامەنووسەکان ڕەخنەی توندیان لە شۆفێری پاسەکە و هۆکاری دابینکردنی ئەو پاسە گرت.

Image

ڕووداوەکە هاوشێوەی ڕووداوی بەرەبەیانی ٤ی ئەم مانگە بوو، کە لە کاتی بەڕێکەوتنیان بۆ شاری بانە لە مەریوانەوە، دەستەی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیای کوردستان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا چوار ئەندامیان گیانیان لە دەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە ” لە کاتی گەشتدا لە مەریوانەوە بۆ شاری بانە دەستەی شاخەوانانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە جادەی مەریوان نزیک گوندی سووتە تووشی ڕووداوی هاتووچوو بوون”.

بەهۆی ڕوداوەکەوە (شوعلە قادری، داوود باخیش، کاوە خوسرەوزادە، ئارشام عەزیزی) گیانیان لە دەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان: لە لافاوەکانی ئەم دواییەدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، راپۆرتی زیانەکانی دابارینی رێژەیەکی زۆری بارانی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە لافاوەکانی ئەم…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share