لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا گەردوون 11 دیاردە بەخۆیەوە دەبینێت، کە بەشێک لەو دیاردانە مرۆڤ بە چاوی ئاسایی دەتوانێت بیانبینێت.
د. ئەشرەف تادرس مامۆستای بەشی گەردوون لە پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی گەردوونی جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، بەشێک لە دیاردە گەردوونییەکان دەتوانیت لە بیابانەکان و لەسەر لوتکەی چیاکان و لە کەناراوەکانەوە ببینرێن.
ئەو 11 دیاردە گەردونییەی لەم مانگەدا روودەدەن بریتین لە:
-مانگ و هەسارەی موشتەری دەچنە سەر یەک هێڵ لە 4ی مانگدا
-مانگ و گەلە ئەستێرەی Pleiades لە 5 ی مانگدا دەچنە سەر یەک هێڵ
– مانگ و ئەستێرەی پۆلۆکس دەچنە سەر یەک هێڵ
-لە 15 ی مانگدا مانگی نوێ لەدایکدەبێت
– مانگ لەگەڵ ئەستێرەی سپیکا دەکەونە سەر یەک هێڵ
-هەسارەی نیپتۆن دەچێتە بەرامبەر خۆر
-مانگ و ئەستێرەی ئەنتاریس دەچنە سەر یەک هێڵ
-درێژبوونەوەی هەسارەی ئەتارد
-وەرگەڕانی پایزە روودەدات لە 23ی مانگدا
-مانگ و هەسارەی زوحەل دەچنە سەر یەک هێڵ
-لە 29 ی مانگدا مانگ بە تەواوی دەردەکەوێت.