کۆنگرەى چاڤی پێش یارییەکەى ئۆساسۆنا

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە لەکارەکانی ئیدارە رازییە و پێیوایە تیپێکی بەهێزیان هەیە و دەتوانن رکابەری هەموو یانەکان بکەن.

چاڤی جەختی کردەوە لەوەى کە هەرسێ یاریزانەکەى کە رۆیشتون لە دواساتەکانی بازاری گواستنەوەدا، خۆیان داوایان کردووە بڕۆن.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

ئۆساسۆنا یانەیەکی بەهێزە بەتایبەت لە یاریگاى خۆیدا

من رازیم لە پێکهاتەکە و ئیدارە کارێکی گەورەى کردووە و تیپەکە بەهێزکراوەتەوە

دواین سێ یارییزان کە ڕۆیشتون لەسەر داواکاری خۆیان بووە

جواو فلێکس بەهرەى زۆرە و دەتوانێت جیاوازی دروستبکات، دەتوانێت وەک یاریزانی ژمارە 9 یاریی بکات، دەتوانێت لە ڕاست و چەپیش دەربکەوێت

گارسیا هات پێی وتم کە پێویستم بە گۆڕانکاریە، ویستم رازی بکەم بمێنێتەوە بەڵام داواى کرد بروات، هەرسێ یاریزان عەبدولسەمەت و ئینسۆ و گارسیا خۆیان ویستیان برۆن

ئێمە ئامانجمان ئەوەیە پلەى یەکەم بەدەست بهێنین لە گروپەکەمان لە چامپیۆنزلیگ، کارەکە ئاسان نییە

هەرسێ یاریزانەکەى رۆیشتون دەکرێ بگەرێنەوە، بەڵام دەیانویست یاریی زیاتر بکەن، ئێمە رازی نابین هیچ یاریزانێکمان بروات، بەڵام قورسە کاتی پێویستیان پێ بدەین

یامال یاریزانێکی بەتوانایە سەرەراى ئەوەى تەمەنی 16 ساڵە

ئینسۆ دەیویست کاتی زیاتر یاریی بکات، ئامانجی ئەوەیە لە بەرشلۆنە باش یاریی بکات

ئینگۆ بەشداری تیپەکەى کردووە و بۆ یاریکردن ئامادەیە، یەکێکە لە بەرگریکارە بەتواناکانمان

ئێمە لە روی داراییەوە وەزعمان باش نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکەمان بەهێزکردەوە و دەمانەوێت ڕکابەری زۆرترین ناسناو بکەین

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی دانانی ریكلامی نایاساییەوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

لەم مانگەدا 11 دیاردەی گەردوونی روودەدەن

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌ قۆناغی…
Total
0
Share