د. فەرهاد پیرباڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

نیوەڕۆی ئەمڕۆ د. فەرهاد پیرباڵ لە شاری هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەسنەزان لە شاری هەولێر، د. فەرهاد پیرباڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، خۆی لە رووداوەکەدا بە سەلامەتی رزگاری بووە، بەڵام زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوت.

ئاشکراشیکرد، “لە کاتی رووداوەکەدا د. فەرهاد بەڕێگاوە بووە بۆ سلێمانی”.

لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا فەرهاد پیرباڵ وتی، “رووداوەکە نەبووەتە رێگر لەبەردەمم، ئێستا بەڕێوەم بۆ سلێمانی”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: پارتی کێشەی کۆتای نییە و کێشەکەی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانە بەسەر چوار بازنەدا

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کێشەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەیوەندی بە بابەتی کۆتاکانەوە…
Total
0
Share