بەهۆی پیسبوونی هەواوە ماوەی هەفتەیەك نیودەلهی دادەخرێت

پیسبوونی هەوای نیودەلهیی پایتەختی هندستان گەیشتووەتە ڕادەیەك، ماوەی هەفتەیەك دەوام ڕادەگیرێت و شارەكە بەڕووی جموجۆڵدا دادەخرێت.

نیودەلهی كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 20 ملیۆن كەسن، ماوەیەكە ڕووبەڕووی شەپۆلێكی پیسبوونی هەوا بووەتەوە كە وەزارەتی ژینگەی هندستان بە خراپترین و پیسترین ناویدەبات.

كارگێڕیی ویلایەتی نیودەلهی هەموو نووسینگە و فەرمانگەكانی داخستووە، داوای لە فەرمانبەرانی حكومەت كردووە ماوەی هەفتەیەك لە ماڵەوە كارەكانیان ڕابپەڕێنن، وەزارەتی ژینگەی هندستان ئامۆژگاری نووسینگە و شوێنكارەكانی كەرتی تایبەتی كردووە بەپێی توانا كارمەندەكانیان بنێرنەوە بۆ ماڵەكانیان.

ئەو پیسبوونەی لە هەوای نیودەلهیدا هاتووەتەئاراوە، وەك تەمێكی چڕی سوورباو بە شارەكەدا بڵاوبووەتەوە و جۆرێتیی هەوا بۆ ئاستێكی خراپ دابەزیوە، ئەوەش لە ئەنجامی سووتانی بەشێك لە دەغڵ و دان و پاوانی جوتیارانەوە دروستبووە كە ساڵانە وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی چاندن دەیكەن و لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا 47 هەزار ڕووداوی ئاگرتێبەردان و سووتاندن تۆماركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه،…
Total
0
Share