دەزگای پاراستنی ژینگەی ناوچەیی لە ئەوروپا رایگەیاند، لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەرزترین پلەی گەرمای پێوانەیی تۆمارکراوە کە تێکڕای پلەی گەرمیی رۆژانەی 33 پلەی سەدییە.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە، میلانۆ گەرمترین رۆژەکانی تێدەەڕێنێت لەدوای ساڵی 1763وە.
بەپێی ئەو ئاژانسە ژینگەییە، “بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو لە میلانۆ لە 11ی ئابی 2023دا بووە کە پلەی گەرمی 32.8 پلەی سەدی بووە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەروەها رۆژانی 23 و 24ی ئاب گەرمترین رۆژەکانی ئەم هاوینە بوون لە سەرانسەری میلانۆدا.
سەرەڕای ئەوەش ئاژانسەکە دەڵێت، پلەکانی گەرما لە چەند شارۆچکەیەکدا لە 40 پلەی سەدی زیاتر بووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەپۆلی گەرما خەریکە کۆتایی دێت، چاوەڕێدەکرێت رەشەبا و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە نێوان 10 بۆ 15 پلەی سەدی تۆماربکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا”.