وشکەساڵی هەڕەشە لە ئیستانبول دەکات

بەنداوەکانی شاری ئیستانبولی تورکیا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە لە کاریگەربوونی بە وشکەساڵی و کەوتووەتە پێش شارەکانی دیکەی وڵات، لە ئەنجامی ئەمەشدا ڕێژەی ئاوی بەشێک لە بەنداوەکانی شارەکە بۆ کەمتر لە 10% دابەزی، ئەمەش بۆ یەکەمجارە ڕوودەدات.

بەپێی ئەو داتایانەی ئیدارەی ئاوی ئیستانبول بڵاویانکردووەتەوە، لە 18ی مانگی یەکدا ڕێژەی ئاوی بەنداوەکانی شارەکە 30% بووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە رێژەی ئاوی بەنداوەکانی دووەم گەورەترین شاری تورکیا بەرەو ئاستێکی مەترسیدار دادەبەزێت.

لاڤنت ئارتوز زانای ژینگەیی کە لە پرۆژەی چاودێریی ژینگەیی مەرمارا کاردەکات کە بە زمانی تورکی بە MAREM ناسراوە، هۆکارەکانی مەترسیی وشکەساڵی لە ئیستانبول و هەندێک لە دەوڵەتانی تورکیا ئاشکرا کرد، کە تەنها لە گەرمبوونی جیهان و گۆڕانی کەشوهەوا سنووردار نین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو وشکەساڵییەی کە مەترسیی لەسەر ئیستانبول هەیە، بەهۆی گەرمبوونی جیهان و گۆڕانی کەشوهەوایە، جگە لەوەش لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا پیسبوون زیاتربووە، ئەمەش لە ئەنجامی کۆنترۆڵنەکردن و ڕێکنەخستن” هەروەها فڕێدانی پاشماوە لە دەریای مەرمارا کە کاریگەریی لەسەر ئیستانبول و تەواوی ناوچەی تراک هەیە.

هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە “لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا پلەکانی گەرما لە دەریای مەرمارا پێوانەکراون و گەیشتوونەتە 2.5 پلە لە سەرووی بەهای مامناوەندەوە، ئەمەش پلەی گەرمیی گەرمبوونی جیهانی تێپەڕاندووە”.

جێگای سەرنجە لەم مانگەدا شاری ئیستەنبوڵ پلەی گەرمیی بەرزی نائاسایی بەخۆیەوە بینی، هەرچەندە لە مانگی یەکدا زۆرینەی جار بەفردەبارێت.

بەڵام ئەمساڵ ئەمە ڕووینەدا دوای ئەوەی پلەکانی گەرما لە هەندێک ڕۆژی ئەم مانگەدا گەیشتە 21، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی بەشێک لە بەنداوەکانی شارەکە بۆ کەمتر لە %10  بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ئاوی ئەستەنبوڵ، کە دابەزینی ئاستی بەنداوەکانی شارەکەی بە “نزمترین” وەسف کرد لە 10 ساڵی ڕابردوودا.

جێگای سەرنجە لەم کاتەدا لە ساڵی 2019 بەنداوەکانی ئیستانبول کە دانیشتوانەکەی پێویستی بە دوو ملیۆن و 911 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، بە ڕێژەی %91 پڕبوون.

تورکیا 579 بەنداوی ئاوی هەیە کە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا و بۆ مەبەستی دابینکردنی ئاو و ئاودێری بەتایبەتی لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و گوندەکاندا دروستکراون.

بابەتی پێشتر

مەترسیدارترین تانکی جیهان

بابەتی دواتر

کەشناسی وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share