نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە گەرمایەکی پێوانەیی دەدات لەمساڵدا

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە دیاردەی کەشوهەوای “ئێلنینۆ” لەم ساڵدا دروستببێت، کە رەنگە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆماربکەن.

پێتێری تالاس، سەرۆکی رێکخراوی کەشناسیی جیهانی رایگەیاندووە، “پێدەچێت دروستبوونی ئێلنینۆ ببێتە هۆی لوتکەیەکی نوێ لە گەرمبوونی کەشوهەوا و ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەجۆرێک پێوانەکانی پێشوو تێپەڕێنێت”.

تالاس مەزەندەی کردووە کە ئەگەری دروستبوونی ئەم دیاردە کەشوهەوایە تا کۆتایی مانگی ئەیلول بگاتە لەسەدا 80.

ئێلنینۆ دیاردەیەکی سروشتیی کەشوهەوایە بە گشتی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و زیادبوونی وشکەساڵی لە هەندێک ناوچەی جیهان و بارانبارینی بەخووڕ لە ناوچەکانی دیکەوە هەیە.

لەم قۆناغەدا ناتوانرێت پێشبینیی چڕی یان ماوەی دیاردەکە بکرێت، بەو پێیەی دوا شەپۆلی بە لاواز دادەنرا، لە کاتێکدا شەپۆلەکە لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016، بەهێز بوو و لێکەوتەی ترسناکی هەبوو.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی 2016 “گەرمترین ساڵ بووە کە تۆمارکراوە” بەهۆی “کاریگەریی دوو هێندە”ی ئەلنینۆ و گەرمبوونی زۆرەوە بەهۆی گازە گەرمکەرەوەکانەوە لەلایەن مرۆڤەوە.

بابەتی پێشتر

ناوبژیوانی فاینەڵی "کۆپا" بەدڵی مەدریدە

بابەتی دواتر

پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share