ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن

شەپۆلی بارانبارین، كە نزیكەی هەفتەیەك هەرێمی كوردستانی گرتەوە، كۆتاییهات، بەپێی ‏پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت، پێشتریش ‏هۆشداریی دابوو لە دابەزینی پلەكانی گەرما و دروستبوونی شەختە.‏

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی ‏کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەوەی لە سلێمانی و ‏هەڵەبجە لەکاتەکانی بەیانیدا تەم دەبێت.‏

كەشناسی ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووشی بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین ‏ڕێژەی بارانبارین لە چوارتا-ی سلێمانی باریوە، کە بڕی 13.8 ملم و کەمترینیش لە زاخۆ ‏باریوە، کە بڕەکەی 0.1 ملم بووە.‏

لە سەنتەری پارێزگاكان ڕێژەی بارانبارین بەشێوەیە بووە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەولێر 3.3 ملم، سلێمانی 5.9 ملم، لەدهۆک هیچ بارانێک نەباریوە، لەهەڵەبجە چوار ملم و کەرکوک چوار ملم باران باریوە.

پێشتریش كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشداریی دابوو لەوەی لەم دوو ڕۆژەدا پلەكانی ‏گەرما نزمدەبنەوە بۆ ژیر سفر، ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە.‏

بابەتی پێشتر

بەهێزترین چاوی مرۆڤایەتی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان دەكرێت

بابەتی دواتر

ئێران: نامانەوێت بەربەستی 60% لە پیتاندنی یۆرانیۆم ببەزێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

پشووی سەری ساڵ راگەیەندرا و هەشت رۆژ دەوام رادەگیرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکانی سەری ساڵی نوێی دیاریكرد. فەرمانگەی…
Total
0
Share