شەقامێکی 30 مەتری لە کەلار قیرتاو دەکرێت

لە كەلار شەقامێكی 30 مەتری قیرتاو دەكرێت و شارەوانیی شارەكە پلانەكانی دیكەشی ئاشكرادەكات.

شارەوانیی كەلار دەستیکردووە بە قیرتاوكردنی شەقامێکی 30 مەتری كە دەكەوێتە چوار گەڕەكی ئەو قەزایەوە و پلانیشیان هەیە ساڵی داهاتوو زۆربەی شەقامەکان قیرتاو بکەن.

هاوکات شارەوانیی کەلار سارقاڵی دیزاینکردنی پڕۆژەیەکی ترە کە ئەویش پڕۆژەی رێگای سەد مەتری پشتێنەی كەلارە و لەبارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات کە “زۆربەی زۆری ئەو پڕۆژانە لەسەر داهاتی خۆی ئەنجامی دەدات”.

شارەوانیی کەلار ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوو پڕۆژەی تریان لە ماوەیەکی نزیکدا دەستبەکار دەبن کە ئەوانیش بریتین لە بەیەکگەیاندنی شەقامی 60 مەتریی پشتێنەی کەلار لەگەڵ گەڕەکی کەلاری کۆن و، نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا بۆ نرخی كارەبای ماڵان بڕیاریدا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان حەوت پۆستی نوێ وەردەگرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكشێتەوە و ژمارەیەك پۆستی نوێ وەردەگرێت. بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا…
Total
0
Share