كوشتارگەی سلێمانی ئاماری لەناوبردنی گۆشتی نەشیاوی خستەڕوو

بەرپرسی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی دەڵێت، لە جەژندا 776 تۆن گۆشت لە بازاڕی سلێمانی ساغکراوەتەوە و 43 تۆن گۆشت لە کوشتارگە کراوە بە قوربانی.

د. شاڵاو عارف، بەرپرسی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی كاركردنی ستافی كوشتارگەی سلێمانی لە جەژندا، 43 تۆن گۆشتی تەندروست كە هیچ نەخۆشی و گرفتێكی تەندروستییان نەبووە و شیاوبوون بۆ بەكارهێنان، كراون بە قوربانی و ئاژەڵەكان لە كوشتارگەكە سەربڕدراون.

وتیشی، چەند حاڵەتێكی ناتەندروست هەبوون بەر لە سەربڕینی ئاژەڵەكان ڕەتكراونەتەوە، دوو تۆن و 500 كیلۆگرام گۆشتیش لە لایەن ستافی پزیشكییەوە دەستنیشانكراون كە هەڵگری نەخۆشیی مرۆژەڵی بوون و ڕەتكراونەتەوە.

بەرپرسی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە ماوەی پێنج ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی قورباندا، 508 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچووك و 268 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە كە لە ڕووی بەهای خۆراكی و تەندروستییەوە شیاوبوون، لە كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی-ـیەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراون.

لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا، سێ تۆن گۆشت كە دووچاری نەخۆشیی مرۆژەڵی بووبوون و شیاونەبوون بۆ تەندروستیی هاوڵاتییان و بەكارهێنان، بە ڕێگای زانستی مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە و ڕەتكراونەتەوە، وەك د. شاڵاو عارف بۆ ئێستا ئاشكرایكرد.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا تا ئێستاش دۆخێکی لەناکاوی تەندروستییە لە جیهاندا

بابەتی دواتر

وەزیرەكەی سەدر باس لە قەدەغەكردنی چوونی ژنان بۆ مزگەوت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدا. ئەمڕۆ…
Total
0
Share