کەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایدەکات، تا کۆتای ئەم هەفتە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەفر لە هەندێک لە شارەکانی هەرێمیش دەبارێت.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی و باران لە زۆرینەی شوێنەکان دەبارێت.

بەپێی پێشبینی کەشناسی، پلەکانی گەرما ڕۆژی پێنجشەممە نزم دەبێتەوە بە ئاستێک لە هەندێک شوێن بۆ خوار سفر نزم دەبێتەوە و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو کاریگەری پاڵەپەستۆکە لە ئاسمانی هەرێم کەم دەبێتەوە و کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، “هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە”. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی…
Total
0
Share