سەڵاحەدین بەهائەدین: یادی شەهیدانی بادینانە، دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دووكەڵی بارەگا سووتانە

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە یادی سووتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینان و كوژرانی ژمارەیەك سەركردە كادر و ئەندامی حزبەكە لە ساڵی 2005دا لە بادینان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “6/12 یادی شەهیدانی بادینانە، دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دووكەڵی بارەگا سووتانە”.

لە پەیامەكەیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، سەڵاحەدین بەهائەدین نووسیویەتی، “یادی شەهیدانی بادینانە، ڕۆژی وەفای یەکگرتووە بوێر و دلێرەکانە، خوێنی بە ناهەق ڕژاوی م. موشیری سەرکردە و م. شەفیق و م. عەبدولڕەحمان و کاکە عیسمەت نوێنەری گەنجانە، دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دووکەڵی بارەگا سووتاوەکانە، قورئانی سووتاو و ئازادیی سەربڕاوە”.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامەكەیدا دەپرسێت: “داخۆ ناحەزان لەبیریان بێت، چونکە ئێمە بەشێک لە سەروەریمانە”.

رۆژی 2005/12/6 لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، ژمارەیەك بارەگای یەكگرتوو لە دەڤەری بادینان سووتێندران و چوار ئەندامی سەركردایەتی و سێ ئەندامی تری یەكگرتوو كوژران. ئەو كات یەكگرتوو، پارتی دیموكراتی كوردستانی تۆمەتباركرد بەوەی لە پشتی رووداوەكانەوە بووە.

بابەتی پێشتر

پێنجەم ڕاهێنەری مۆندیالی قەتەر دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

یەکێتیی زانایان سکاڵای یاسایی دژی ئەو ژنە چالاکوانە تۆمارکرد کە فرەژنیی بە لەشفرۆشی ناوبرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share