رووداوێکی تری ئاگرکەوتنەوە بەهۆی غازەوە روویدا

به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، به‌هۆى لێچوونى غازه‌وه‌ ئاگر لە ماڵێكدا کەوتەوە و دوو كەس برینداربوون.

ئاگرەكە لە ماڵێكی‌ كۆمەڵگەی مسێرێكێی سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دهۆك كەوتووەتەوە، ژن و پیاوێک سووتاون و دواتر تیمەکانی به‌رگریی شارستانی ئاگرەکەیان كۆنترۆڵکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، دوو بریندارەکە گه‌یەندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ژێر چاودێریی پزیشكیدان.

لە ماوەی سێ رۆژدا ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە بەهۆی غازەوە لە پارێزگای دهۆک رووبدات، پێشتر سەمونخانەیەک بەهۆی تەقینەوەی تانكیی غازەوە سووتا و شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 31ی تر برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی: ئەو پەرژینەی کۆمپانیای نالیا دروستیکردبوو، رێگری لە هاتوچۆی خاوەن زەوییەکان کردبوو

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی 80 زەوییە، ئەمرۆ بەشی…
Total
0
Share