وەزارەتی كارەبا بۆ نرخی كارەبای ماڵان بڕیاریدا

وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، “نرخی كارەبا لە گەڕەكە ئاساییەكان هەمان نرخی پێشوو دەبێت و لە سیستمی پریپەید-دا دەستكاریی نرخەكەی نەكراوە و تەنها پارەدانەكەی پێشوەختەیە”.

وەزارەتی كارەبا لەزاری عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكەوە بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی سیستمی پریپەیدەوە 320 مۆلیدە كوژاونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كارەبای 55 هەزار بەشداربوو كراوەتە پریپەید كە بەهۆی سیستمی پریپەیدەوە، نرخی كارەبا لە نێوان 30 بۆ 40 % لەسەر هاوڵاتییان هەرزانتر دەكەوێت.

راشیگەیاند، بەرزترین نرخ تایبەتە بە چەند پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان و كارەباكەیان بە نرخێكی تایبەتی خۆیان بەردەوامدەبێت، بەڵام لە گەڕەكە ئاساییەكان هەر بە نرخی ئێستا دەبێت و تەنها شێوازی پارەدانەكەی پێشوەختە دەبێت.

بابەتی پێشتر

نرخی پێشبینیکراوی ئایفۆن 15 زیاترە لە دوو هەزار دۆلار

بابەتی دواتر

شەقامێکی 30 مەتری لە کەلار قیرتاو دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share