ژمارەیەک توێژەر لە توێژینەوەیەکیاندا پێشبینییان کردووە، تا ساڵی 2050 لە سەرانسەری جیهان یەک ملیار کەس تووشی پووکانەوەی ئێسک دەبن.
لە ساڵی 1990 ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی پووکانەوەی ئێسک بوون 256 ملیۆن کەس بوون لە ساڵی 2020 ژمارەکە بۆ 595 کەس بەرزبووەتەوە هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت تا ساڵت 2050بە رێژەی %132 بەرزببێتەوە وژمارەکە بگاتە یەک ملیار.
جیمی ستاینمیتز نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت، تا ئێستا چارەسەری نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک نییە، بەڵام ئەوەی گرنگە سەرنج بخەینە سەر ئەوەی چۆن رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە بکەین.
بەپێی توێژینەوەکە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەدا ژنان لە پێش پیاوانەوەن.