لەم هەفتەیەدا چلەی هاوین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا چلەی هاوین کۆتایی دێت و بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

رۆژی هەینی 25ی ئاب، چلەی هاوین کۆتایی دێت و کەشوهەوا فێنک دەبێت، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو نزمبوونەوە دەچن.

شارەزایانی کەشناسی باس لەوە دەکەن کە لە دوای کۆتاییهاتنی چلەی هاوین، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە ناوچەکە دەکات و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.

هەروەها پێشبینیی ئەوە دەکەن کە لە کۆتایی مانگی ئاب یان سەرەتای مانگی ئەیلولدا کەش هەورەبروسکە و ئەگەری بارانێکی کەم و ناجێگیری بەخۆوە ببینێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شارەزایانی کەشناسی ئاماژەیان بە “کەوتنی گەلاوێژ”دا وەک ئاماژەیەکی فێنکبوونی کەشوهەوا بەتایبەتی لە شەواندا.

له‌ کورده‌واریدا، له‌ هه‌ردوو وه‌رزی زستان‌و هاویندا، وشه‌ی چله‌ هه‌یه‌و له‌ چله‌ی زستاندا سه‌رماو سۆڵه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی‌و ” چله‌ شۆر” وه‌کو ئاماژه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رماو سۆڵه‌و به‌ره‌و گه‌رمبوونی که‌ش‌و هه‌وا به‌کار دێت، له‌ چله‌ی هاوینیشدا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی‌.

بابەتی پێشتر

لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا خوێندکارێک منداڵیبوو

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: تا ساڵی 2050 یەک ملیار کەس تووشی پووکانەوەی ئێسک دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share