ڤاکسینێکی تایبەت بە ژنانی دووگیان رەزامەندی پێدەدرێت

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا (FDA) رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر دژی ڤایرۆسی سینسیتیاڵی هەناسەدان داوە بۆ ژنانی دووگیان، لە ناوەڕاستی سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا، بۆ پاراستنی کۆرپەلەکانیان.

FDA ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رەزامەندییە ڕێگە دەدات ڤاکسینەکە بدرێتە خانمان لە نێوان 32 بۆ 36 هەفتەی دووگیانیدا، بۆ رێگریکردن لە هەوکردنی بەشی خوارەوەی کۆئەندامی هەناسە یان نیشانە توندەکانی لە کۆرپەدا، تا دەگاتە تەمەنی 6 مانگ.

پانێڵێکی FDA لە پسپۆڕانی دەرەوە پشتگیریان لە سەلامەتی و کاریگەریی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە (RSV)ی فایزەر کرد بۆ ژنان لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا.

وتەبێژی کۆمپانیای فایزەر، وتی کۆمپانیاکە “دڵنیایە لەوەی ڤاکسینەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی گشتی و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەبێت”.

ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان چییە؟

ڤایرۆسێکی باو و ئاساییە کە بەزۆری نیشانەکانی سووک هاوشێوەی سەرمابوون دروست دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی نەخۆشییەکی توند و خەواندن لە نەخۆشخانە.

ڤاکسینەکە بە ناوی ئابرێزڤۆ دەفرۆشرێت، پێشتر رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی بۆ کەسانی 60 ساڵ و سەرووتر بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە وەرگرتووە، کە ساڵانە بە مەزەندەکردنی 160 هەزار کەس لە جیهاندا دەکوژێت.

بەڵام کۆرپە زۆرترین ئەگەری تووشبوون بە نیشانە توندەکانی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان هەیە.

بەکارهێنانی نوێی ڤاکسینەکە هێشتا دەبێت لەلایەن سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) پەسەند بکرێت، ئەمەش دەبێتە یەکەمین ڤاکسین کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ئەمریکادا بەدەست بهێنرێت و دایکان دەتوانن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە وەربگرن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: تا ساڵی 2050 یەک ملیار کەس تووشی پووکانەوەی ئێسک دەبن

بابەتی دواتر

لە هەر سەعاتێکدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share