عێراق.. 3672 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 672 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 49 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 672 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە بوون و سێ هەزار و 861 كەسیش چاكبوونەتەوە.

كۆی گشتیی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 375 هەزار و 931 كەس و لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 347 كەس گیانیان لەدەستداوە و 303 هەزار و 665ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share