هەندێك ڤایرۆس بۆنی جەستەت دەگۆڕن و مێشوولە حەزت لێدەكات

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەڵێت، هەندێك جۆری ڤایرۆس كاتێك دەچنە جەستەی مرۆڤەوە، بۆنی جەستەی دەگۆڕن و بەوەش مێشوولە حەز لە بۆنی جەستەی كەسەكە دەكات و پێوەیدەدات.

كاتێك مێشوولە هەست بە بۆنی جەستەی كەسێكی تووشبوو بە ڤایرۆس دەكات، كەمەندكێشی دەبێت و پێوەیدەدات، خوێنی كەسەكە هەڵدەمژێت و بەوەش ڤایرۆسەكە دەگوازێتەوە بۆ كەسی دواتر، وەك لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی كۆنێكتیكەت ئاشكرایكردووە.

پرۆفیسۆر بینگوا وانگ مامۆستای یاریدەدەر لە زانستی بەرگریی جەستە لە زانكۆی كۆنێكتیكەت لە ئەمریكا دەڵێت، “مێشوولە وێرانكەرترین بوونەوەرە لە جیهاندا و ساڵانە دەبێتەهۆی مردنی زیاتر لە یەك ملیۆن كەس بەهۆی تووشكردنیان بە مەلاریا و زەردوویی و پەتاكانی زەنك و زیكا و شیكونگونیا”.

پرۆفیسۆرەكە كە سەرپەرشتیی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكەی كردووە ئاشكرایكردووە، كاتێك كەسێك تووشی بەشێك لەو پەتا و ڤایرۆسانە دەبێت، مێشوولە هەست بە بۆنی جەستەی دەكات و پێوەیدەدات، دواتر لە ڕێگەی هەڵمژینی خوێنی كەسی تووشبووەوە، ڤایرۆسەكە دەگوازێتەوە بۆ كەسێكی تر و تووشی دەكات.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوون لەسەر زەوییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە: بۆ ئەمساڵی خوێندن 16 ملیۆن كتێبی نوێ چاپدەكەین و دەدرێنە ناوەندەكانی خوێندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share