ئەمریكا سزای بەسەر دوو گروپی چەكداری لایەنگری توركیادا سەپاند

ئەمریكا سزای بەسەر دوو گروپی چەكداری لایەنگری توركیادا سەپاند بە تۆمەتی دەربەدەركردنی كوردانی هەرێمی عفرینی رۆژئاوای كوردستان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندووە، لیوای سولەیمان شاه و یەكەی حەمزە بوونەتە هۆی “خراپتربوونی ئەو نەهامەتییەی كە بەهۆی چەندین ساڵی شەڕی ناوخۆوە لە باكووری سوریا سەری هەڵداوە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی پێشێلكاریی گەورەی مافەكانی مرۆڤ.

ئاماژەی بۆئەوەش كردووە، لیوای سولەیمان لە عەفرین خەڵكی رفاندووە و دەستی بەسەر سەروەت و سامانەكانیاندا گرتووە و گروپی چەكداریی حەمزە، لە رفاندنی خەڵك، دزینی سەروەرت و سامان و ئەشكەنجەدانیان تێوەگلاون

بابەتی پێشتر

ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 راگەیەندرا

بابەتی دواتر

مێرگەسۆر.. بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک بەتەواوی سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share