وەزارەتی دەرەوەی روسیا: بەسەلامەتترین شێوە ئەسەد گەیەندراوەتە مۆسکۆ

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بە پلانێکی تۆکمە بە سەلامەتترین شێوە بەشار ئەسەد گەیەندراوەتە مۆسکۆ.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بڕیاری وازهێنان لە دەسەڵات لەلایەن بەشار ئەسەدەوە بڕیارێکی کەسیی بووە، بەڵام دوای ئەوەی دڵنیابوونەتەوە کە ڤلادمیر پوتین مافی مانەوەی هەمیشەیی پێدەبەخشێت بە رێگایەکی سەلامەت گەیەندراوەتە مۆسکۆ.

پێشتر دیمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملین رایگەیاندبوو، ئەوەی لە سوریا روویدا بۆ هەموو جیهان شۆک بوو، بەڵام ئێمە پێشوازیمان لە سەرۆکەکەی کرد و مافی مانەوەمان پێبەخشی.

بەرەبەیانی یەکشەممەی رابردوو دوای دڵنیابوونەوە لە رووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و هاوسەر و منداڵ و بەشێکی زۆر لە کەسوکارەکەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو روسیا هەڵاتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئایندەی چاودێریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدا لە شکستهێنانی پرۆسەی چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی…
Total
0
Share