چیرۆکی رەیان لە میسر دووبارە بووەوە

ماوەی زیاتر لە 30 کاتژمێرە گەنجێکی میسری لە بیرێکی قووڵ لە ناوچەیەکی بیابانی وڵاتەکەی گیری خواردووە و هەڵمەتی رزگارکردنی بەردەوامە.


میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، ماوەی زیاتر لە رۆژێکە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵانی میسری لە ناوچە بیابانییەکانی پارێزگای ئەلمنیا لە باشووری قاهیرە کەوتووەتە بیرێکی پەراوێزخراو کە قووڵییەکەی 23 مەترە.


ئاشکراشیانکرد، رووداوەکە کاتێک روویداوە بەو ناوچەیەدا تێپەڕیوە و سەری بیرەکە بەتاڵ بووە و کەوتووەتە ناوی، هەرچەندە سەرەتا کەسە نزیکەکانی هەوڵیانداوە رزگاری بکەن، هەوڵەکانیان بێسوود بووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێئاگادارکردووەتەوە.


هەرچەندە تیمەکانی رزگارکردن دڵنیان لەوەی گەنجەکە تووشی شکاوی ئێسک بووە، بەڵام دڵنیانین لە ژیاندا ماوە یان نا، لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرهێنانەوەی.


ئەم رووداوە هاوشێوەی ئەو رووداوە بوو کە دوو ساڵ لەمەوبەر بەسەر منداڵێکی مەغریبدا رۆیشت بە ناوی رەیان و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتن تایمز: ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن

واشنتن تایمز، ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن. ڕۆژنامەی “واشنتن تایمز”ی ئەمریکی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “رووداوی نەخوازراوی هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عومان: واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن

وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، لە…
Total
0
Share