ئەم هەفتەیە “کولەیەکی بێشومار” هێرش دەکەنە سەر ئێران

بەرپرسانی کشتوکاڵی ئێران هێرشی بێشوماری کولەی بیابانی بۆسەر 6 پارێزگای ئێران ئاشکرا دەکەن و دەڵێن ئەم هەفتەیە هەفتەی هێرشی کولەکان دەبێت.

سەعید موعین، بەرپرسی نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکانی ئێران بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی ئاشکرایکردووە، “ئەم هەفتەیە هێرشی کولەی بیابانی دەگاتە بەشێک لە پارێزگاکانی ئێران و ئێستا لە پارێزگای هورمزگان هێرشی کولەکان دەبینرێت”.

بە وتەی بەرپرسی نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکانی ئێران، سەرەتا کولەکان لە پاکستانەوە گەیشتونەتە پارێزگای هورمزگان و دواتر دەستەیەکی دیکە لە کولەکان لە وڵاتی کوەیتەوە تێکەڵی کولەکانی دیکە بوون”.

کولەکان سەرەتا لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقاوە چونەتە نیمچە جەزیرەی سعودییە و دواتر بەرەو ئێران هاتوون بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، ئەمە وتەی ئەو بەرپرسەی ئێرانە.

بەرپرسانی کشتوکاڵی ئێران پێشبینی دەکەن پاریزگاکانی بوشەهر و سیستان و بلوجستان و کرمان و فارس ڕوبەڕوی ئەم شەپۆلەی کولەکان ببنەوە.

هێرشی کولەکان دەتوانێت لە پارێزگای بوشەهری ئێرانەوە کاریگەری لەسەر عێراقیش هەبێت، بەڵام بەپێی خوێندنەوەی سروشتی جوڵەی کولەکان کە زیاتر بەرەو ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات دەچن پێناچێت هێرشی کولە بیابانییەکان کاریگەری لەسەر عێراق هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوەکانی هاریکاری: ئەوەی ئەفغانستان بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی پێویستییەتی خۆراک نییە

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور هۆشداریی توند لەبارەی قەیرانی هەژاری و برسێتی لە ئەفغانستان دەدات و ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا…
زیاتر ببینە

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی…
Total
0
Share