خۆپیشاندانەکانی ئێران لە داواکاریی باشکردنی بژێوییەوە دەگۆڕێن بۆ سیاسی

لەمدواییانەدا ئێران خۆپیشاندانی جەماوەری بەخۆوەبینی، هۆکارەکەشی پاڵنەری ئابوری و زۆربوونی بێکارییە لە وڵاتەکەدا، لە کاتێکدا ئێستا نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئێستا خۆپیشاندانەکان لە داواکاریی باشکردنی بژێوی و ڕەخساندنی هەلی کارەوە گۆڕاوە و ڕێڕەوێکی سیاسیی وەرگرتووە، بەهۆی دروستبوونی گرژیی و ئاڵۆزیشەوە لانیکەم خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە برینداربوون.

لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت دروشمی توند لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دژی سیستمی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران عەلی خامنەیی و سەرۆک کۆماری وڵاتەکە ئیبراهیم ڕەئیسی دەوترێتەوە.

هەروەها لە دروشمەکاندا خۆپیشاندەران ستایشی محمەد ڕەزا پەهلەوی دەکەن کە بەر لە 40 ساڵ دەسەڵاتی وڵاتەکەیان بەدەستبووە.

لە بەشێکی گرتە ڤیدیۆکاندا هێزە ئەمنییەکانی ئێران و پۆلیسی ئەو وڵاتە دەردەکەون کە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن  و خۆپیشاندەرانیش هەوڵدەدەن دەستبەسەر شوێن و کۆگاکانی خۆراکدا بگرن.

یەکێک لە دروشمی خۆپیشاندەران کە زۆرترین جار دەوترێتەوە “مەرگ بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی”یە.

بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکانەوە لەو ناوچانەی کە خۆپیشاندانیان تێدایە هێڵی ئینتەرنێت پچڕاوە، ئەوەش وەک هەوڵێکی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان.

چالاکوانانی ئێرانی باس لەوە دەکەن، سەدان خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

لە 7ی ئایاردا وەزارەتی هەواڵگریی ئێران دوو گەشتیاری فەرەنسیی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرد، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە و داوای بەپەلە ئازادکردنی ئەو دوو گەشتیارەی کرد.

خۆپیشاندانەکانی ئێستای ئێران بەبۆچوونی چاودێران زیاتر کاریگەریی هەیە بەهۆی ئەوەی لەکاتێکی هەستیاردایە بەهۆی ئەوەی ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر ئەو وڵاتەیە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا: چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکامان لە ئەسفەهان تێکشکاند

وتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، لە کاردانەوەی هەوڵەکانی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە، چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکامان لە باشووری ئەسفەهان تێکشکاند.
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ خاوەنکارەکان: نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە 75% کەمتر بێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە پرۆژەکاندا 75% کەمتربێت”. وەزارەتی کار و کاروباری…
زیاتر ببینە

واشنتن تایمز: ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن

واشنتن تایمز، ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن. ڕۆژنامەی “واشنتن تایمز”ی ئەمریکی…
Total
0
Share