ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 راگەیەندرا

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی راگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانییەوە بڵاوکردەوە.

بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023، 103هەزار و 916 خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانیان کردووە، لەو ژمارەیەش 47 هەزار و 692 خوێندکار توانیویانە سەرکەوتوو بن، بەو پێیەش رێژەی دەرچوونی ئەمساڵی قۆناغی 12، %45.89 بووە.

خوێندکاران دەتوانن تا 22 ی ئەم مانگە پەڵپ لە ئەنجامەکانیان بگرن، پێش کۆتایی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردە داتا و کۆنمرەی سەرجەم خوێندکاران پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات.

لێرەوە ئەنجامەکەت وەربگرە

لێرەوە دەتوانیت لاپەڕەی سۆماکەت ببینیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا دەبێت…
Total
0
Share