کیلیان مباپی سورە لەسەر جێهێشتنی یانەى پارس سانجێرمان، ئیتر لەم وەرزە بێت یان وەرزی داهاتوو.
مباپی بەهیچ شێوەیەک ئەمجارە گرێبەستەکەى نوێ ناکاتەوە ئەگەر دوو هێندەى ئیستاش پارەى پێبدەن.
ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ویستویەتی دۆخەکە چارەسەر بکات بەڵام مباپی پێی ڕاگەیاندووە کە ئەمجارە تەواو نامێنێتەوە و بڕیاری کۆتایی داوە.
ئێستا بابەتەکە ئەوەیە کەی مباپی لە پاریس دەڕوات، چونکە بە دڵنیاییەوە لەو یانەیە نامێنێت.