تین هاگ یەك هەنگاو لە مانچستەر یونایتدەوە دوورە

ڕاگەیاندنەكانی ئینگلتەرا كۆكن لەسەر ئەوەی ئیدارەی مانچستەر یونایتد بۆ وەرزی نوێ ئیریك تین هاگی هۆڵەندی دەكاتە ڕاهێنەر.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەكانی بریتانیا بێت، هەفتەی داهاتوو ئیدارەی مانچستەر ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ تین هاگ ڕادەگەیەنێت.

هەرچەندە ئیدارەی یانەی ئەیاكسی هۆڵەندی ڕەتیكردەوە كە تین هاگ هیچ گفتوگۆیەكی لەسەر داهاتووی كردبێت، بەڵام بە پێی ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا بێت، هەموو شتێك كۆتایی هاتووە.

تین هاگ دەیەوێت بۆ پینج وەرز سەرپەرشتی مانچستەر یونایتد بكات و داواشی كردووە خۆی دەستی لە كڕینی یاریزانی نوێ هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share