(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید چوار گۆڵی لە غەرناتە کرد و گەڕایەوە دووەمی لالیگا

ئەمشەو، پێنجشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 36ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی غەڕناتە بووەوە و یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زێدان کۆتاییهات.

غەڕناتە لە یاریگای نیوڤۆ لۆس کارمینێس میوانداری ڕیاڵ مەدریدی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە بە ئەنجامی (1-4) لەبەرژەوەندی لۆس بلانکۆس کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕیاڵ لە خولەکەکانی 17 و 45 و 75 و 76 لەلایەن لوکا مۆدریچ، ڕۆدریگۆ، ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، کەریم بنزیمە، گۆڵەکەی ڕیاڵ گراناداش لە خولەکی 71 لەلایەن خۆرخی مۆلیناوە تۆمارکران.

https://streamable.com/mv8t57

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی لە یانە ئەندولوسییەکە داماڵی و بە کۆکردنەوەی 78 خاڵ و جیاوازی دوو خاڵ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا، لە بەرامبەردا غەڕناتە بە 45 خاڵەوە لە پلەی دەیەمدا جێگیربوو.

ئەنجامەکە بۆ ڕیاڵی زیزۆ پێویستی بوو، بەوپێیەی لە ئێستادا خاوەنی 78 خاڵن و جیاوازی دوو خاڵیان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندیدا هەیە، هەروەها بە جیاوازی دوو خاڵ پێش بەرشلۆنەی ڕکابەری مێژووییان کەوتوون، بەو واتایەی هەر شکستێکی ئەستێرەکانی دیێگۆ سیمیۆنی لە دوو ڕوبەڕووبوونەوەی کۆتایی لالیگا دەرفەت بە بنزیمە و هاوەڵانی دەدات لوتکەی ڕیزبەندی بگرنەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لوتکەی 34ی لە یونایتد بردەوە و هیوای چامپیۆنزلیگی بۆ گەڕایەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی بەهۆی چاککردنەوەی هێڵە نەوتییەکانی ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share