کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ماڵێك دزی‌ بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕێك پاره‌ی‌ لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتن بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانەوە دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (ع، م، ك لەدایكبووی 1994) به ‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌ب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

بابەتی دواتر

نێیمار توشی پێکان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share