هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستیپێکردەوە

ئەمشەو لە سەنتەری شاری قەڵادزێ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنەوە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت بازگەیەکی کاتی دانرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ” لەپێناو بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان ئەمشەو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ بازگەیەکی کاتی دانرا بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا لەژێر تۆشنایی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” جێگیرکردنی ئەم بازگە کاتییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا یاخود هەر حاڵەتێکی تاوانکاریی بەردەوامی دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری كەركوك: كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە 7 كاتژمێرەوە بۆ 13 كاتژمێر زیادیكردووە

 پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، پشكی كارەبای نیشتمانی بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، زیادیكردووە. رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، بەشی دابەشكردن…
Total
0
Share