توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی amyotrophic lateral sclerosis کە نەخۆشییەکەی دەماری و ماسولکەییە.

بەپێی رۆژنامەی پیپڵی ئەمریکی فۆتۆگرافەر برایان رانداڵ دوای سێ ساڵ لە ململانێ لەگەڵ ئەو نەخۆشییەدا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا گیانیلەدەستداوە.

نەخۆشیی amyotrophic lateral sclerosis چییە و نیشانەکانی چیین؟

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی نەخۆشانی ALS نەخۆشی ئیسکلەرۆزی لایەنی ئامیۆتڕۆفیک نەخۆشییەکی پێشکەوتووی تێکچوونی دەمارەکانە و کاریگەریی لەسەر خانە دەمارییەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت دەبێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ماسولکەکان و بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبێت.

تا ئێستا هۆکاری وردی نەخۆشییەکە نەزانراوە، هەروەها نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی بۆماوەیی بۆ ژمارەیەکی کەمی حاڵەتەکان دەگوازرێتەوە.

زۆرجار نەخۆشی ئیسکلەرۆزی لایەنی ئامیۆتڕۆفیک لە سەرەتاوە بە چرچبوونی ماسولکەکان و لاوازیی لە قۆڵ یان قاچێکدا کێشەی قووتدان یان قورسی لە قسەکردندا، لە کۆتاییدا ALS کاریگەریی لەسەر کۆنترۆڵکردنی ماسولکەکان هەیە بۆ جوڵە و قسەکردن و خواردن و هەناسەدان، هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە نییە کە دەبێتە هۆی مردن.

هۆکاری ALS کەمینەیەکی کەم لە خەڵک نەخۆشییەکە بەشێوەی بۆماوەیی  تووشدەبن، بەڵام بۆ زۆرینەی تووشبووان هۆکارەکە روون نییە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

سێ تۆمەتبار بە چەند بەڵگەیەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share