نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی دیکەی مێژووی تۆمارکرد

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی مێژووی دیکەی تۆمارکرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە نزیکەی 2 هەزار و 150 دۆلاری ئەمریکی.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد، بە جۆرێک یەکەمجار بوو لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە و بە 2 هەزار و 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەو بەرزبوونەوەیە هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە و زێڕی عەیارە 21 بە زیاتر لە 460 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share