ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەندرێت

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ڕابگەیەندرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە ڕابگەیەندرێت.

ئاماژە بەوە كراوە، دانانی نمرە بۆ وەڵامی خوێندكارانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت و هاوشێوەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی.

18ی ئەم مانگە كۆتایی بە تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 9ی بنەرەتی هات و بڕیارە 7ی حوزەیرانی ئەمساڵ خولی دووەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی کرایەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری…
Total
0
Share