تۆمەتباری شەڕەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و بریندابوونی پێنج کەسی دیکە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەو تۆمەتبارەی لە رێکەوتی 7 ی ئابی 2023 کاتژمێر 11:00 ی شەو لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەکی کوشت و بووە هۆی بریندارکردنی پێنج کەسی دیکە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراوە”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی گرانكردنی نرخی كارەباوە هۆشداری بە حكومەت دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی عێراق دەچێتە ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share